سەرۆك بارزانی پرۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەی پەسەند کرد
عەمید ڕوکن ھەژار عومەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند، بەھاوکاری لێژنەیەکی شارەزا لە وەزارەت و ڕاوێژکارانی ئەمریکی، ئەڵمانی و بەریتانی، پڕۆژەیەکیان بۆ ڕێکخستن و پێداچوونەوە بە ھەیکەل و ژیانی پێشمەرگەدا ئامادە کرد.
عەمید روکن هەژار عومەر هەروەها رای گەیاند، کە ئەنجومەن وەزیرانی کوردستان پرۆژەکەی پەسەند کرد و هەفتەی رابردووش مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پرۆژەکەی پەسەند کرد.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەزارەت پێویستی بە چەند گۆڕانکارییەک هەیە و چاوەڕێ دەکەن لەم هەفتەیەدا پرۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەروەک عەمید روکن ھەژار عومەر رای گەیاند، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا خولێک بۆ ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەت دەکاتەوە و راهێنانیان پێ دەکرێت، کە دواتر ئەو ئەفسەرانە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەت دادەمەزرێن و ”پرۆژەکە بە تەواوی“ جێبەجێ دەکەن.
باسنیوز
