سلێمانی.. کەمپینی گەڕۆک بۆ پاڵپشتی ڕیفراندۆم رێک دەخرێت

 سلێمانی.. کەمپینی گەڕۆک بۆ پاڵپشتی ڕیفراندۆم رێک دەخرێت
ژمارەیەک ڕێکخراو و گرووپی خۆبەخش لە شاری سلێمانی، کەمپینی گەڕۆک بۆ پاڵپشتی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ساز دەکەن.

لاڤین بەھائەدین، بەرپرسی ڕێکخراوی (یادگە) ڕایگەیاند، وەک ڕێکخراوی یادگە ھەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ پشتگیریکردن لەپرسە نیشتمانیەکان.

لاڤین بەهائەدین هەروەها رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە هاوکاریی چەند رێکخراوێکی دیکە کەمپینی گەڕۆک لە سلێمانی رێک دەخەن و کەرنەڤاڵێکی فراوان بە ئاڵای کوردستانەوە ئامادە دەکەن و بەرەو شار و شارۆچکەکان دەڕۆن.

بەرپرسی ڕێکخراوی یادگە ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئامانجی کەمپین و کەرنەڤاڵەکەیان ئاشناکردنی زیاتری هاووڵاتییانە بە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، چونکە پرسە نیشتمانییەکان پەیوەندییان بە هیچ حزبێکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندییان بە چارەنووسی ھەموو گەلی کوردەوە ھەیە.







باسنیوز
Top