پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كان له كوردستان وایکردووە، وڵاتانی جیهان پشتگیری لە سەربەخۆیی بکەن"
لە نێو كۆنگرێسى ئەمەریکادا له واشنتۆن، كۆنفرانسى سه‌ربه‌خۆیى و ڕیفراندۆمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، پێکەوەژیانی کوردستان و پێشکەوتنی دیموکراسی وەک تاکە ئومێدێک لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا نیشان درا و بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕوون کرایەوە، کە دەبێ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەوەی ناوچەکە سەقامگیر بێت، وەک نموونە هێنرایەوە کە سەردانی کوردستان دەکرێت کەنیسە و نیشانەی ئایینیی دیکە دەبینرێت، کەچی کە سەردانی بەغدا دەکرێت، بیابانێک دەبینرێت، بۆیە دەبێ پشتگیری لەو پێکەوەژیانە ئایینی و فرەنەتەوەیی و دیموکراسییە بکرێت.
(عه‌بدولغه‌نى عه‌لى بۆتانى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى شۆڕ‌شى ئه‌یلوول و بە لای سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشەوە سیاسه‌تێكى ڕوون و عادیلانه‌ى هه‌بوو، به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان و ئه‌وكات (سه‌رۆك بارزانى) بڕیارى دا، ناویان كه‌مینه نه‌بێت، به‌ڵكو به پێكهاته و نه‌ته‌وه ناویان ببرێت و له ئادارى ساڵى 1970دا، كه ئۆتۆنۆمى بۆ كورد ڕاگه‌یه‌نرا، سه‌ركردایه‌تیى شۆڕش له‌گه‌ڵ مافى ته‌واوى پێكهاته‌كان بوو، داواى كرد مافى ئه‌وانیش دابین بكرێت، بۆیه ئێستا ده‌بینین ئاشته‌وایى و پێكه‌وه‌ژیان بناخه و ڕابردوویه‌كى به‌هێزى هه‌یه، كه بۆ ده‌یان ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له دواى ڕاپه‌رینى 1991ـەوە كاتێك وه‌زیر هه‌ڵده‌بژێردران، پێكهاته‌كان وه‌زیریان هه‌بوو، ئێستاش به ئازادى چێژ له مافه ڕه‌واكانیان وه‌رده‌گرن.''
(عه‌بدولغه‌نى بۆتانى) گوتیشى: ''كوردستان تاكه و‌ڵاته له ناوچه‌كەدا كه ددانى به مافه ڕه‌واكانى پێكهاته‌كاندا ناوه، ئه‌مەریكا و وڵاتانى تر‌ى دیموكراسیش به‌م شێوه‌یه له كوردستان ده‌ڕوانن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه له وڵاتێكى نموونه‌یى له ناوچه‌كه‌دا بمێنێت و پشتگیرى لە به‌ده‌وڵه‌تبوونى ده‌كه‌ن و ده‌زانن ئه‌گه‌ریش كوردستان ببێته وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ، مافى ئه‌و پێكهاتانه زیاتر ده‌چه‌سپێت و ئه‌و ڕاستییه‌ش له لای هه‌موو لایه‌ك ڕوونه و ڤاتیكان و توركمان و ئه‌رمه‌ن ده‌ڵێن، ته‌نیا له كوردستان مافى پێكهاته‌كان به ته‌واوى دابین كراوه و به ژماره‌ى كه‌م و زۆر سه‌یرى پێكهاته‌كان ناكرێت.''
(بۆتانى) ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كر: ''دوێنێ میلله‌تى كورد زۆر گه‌شبین بوو به ڕووداوه‌كانى كۆنفرانسى نێو كۆنگرێسى ئه‌مەریكا و دیاربوو كوردستان دۆستێكى ستراتیجیى ئه‌مەریكایه و ئه‌و ئه‌مەریكیانه‌ى كه ڕاى خۆیان دا، هه‌موویان پێشتر كاربه‌ده‌ستى گه‌وره‌ى ئیداره‌ى ئه‌مەریكا بوون و ئیستاش ڕۆڵ و كاریگه‌ریى خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ئیداره‌ى ئه‌مەریكا بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیریى كوردستان بكه‌ن بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى و، دیاربوو كه ئەمەریکا هه‌ڵوێستێكى باشى ده‌بێت له‌دواى ڕیفراندۆم و، تا له كاتى ڕیفراندۆمیش نیزیك ده‌بینه‌وه، ده‌بینم له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى بۆ كورد زیاتر ده‌بێت و هۆكارى ده‌ره‌كیش ڕۆڵێكى كاریگه‌رى ده‌بێت له دیارىكردنى پاشه‌ڕۆژ هه‌ر میلله‌تێك.''
جێی ئاماژەیە، دوێنێ هه‌ینى، پرسى سه‌ربه‌خۆیى و ڕیفراندۆمى كوردستان له كۆنفرانسێكدا لە واشنتن له كۆنگرێسى ئه‌مەریكادا خرایه‌ڕوو. هه‌ر یه‌كه له (مه‌سروور بارزانی)، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و (نه‌جمه‌دین كه‌ریم)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارێزگاری كه‌ركووك و (جۆ وێڵسن)، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مەریكا، كه نوێنه‌ری كارۆلینای باشوور، سه‌ر به پارتی كۆماریی ئه‌مەریكا و (ترێنت فرانكس)، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مەریكا له ویلایه‌تی ئا‌ریزۆنا، له پارتی كۆماریی ئه‌مەریكا، له‌و كۆنفرانسه‌كه‌دا پانێلیان هه‌بوو.
kdp-
