كۆیه.. له ڕووداوێكى هاتوچۆدا پێنج ئه‌ندامی خێزانێك بریندار بوون
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (هه‌ینى 28/ 7/ 2017) له سنوورى شارى كۆیه، له ڕوداوێكى هاتوچۆدا، پێنج ئه‌ندامى خێزانێك بریندار بوون.
مقه‌ده‌م (زاهیر محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه ڕاگه‌یاند: "ڕووداوه‌كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌سه‌ر ڕێگاى سماقوڵى – هه‌ولێر ڕوویداوه كه وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبیلێكى جۆرى (یارس) بووه".
گوتیشى: "هۆكارى ڕووداوه‌كه تیژڕه‌وى بووه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س بریندار بوون،پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌ندار گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه".
لاى خۆیه‌وه، عه‌قید شۆڕش كاكه به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "ته‌واوى قوربانیانى ڕووداوه‌كه ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن و به‌داخه‌وه یه‌كێكیان كه ئافره‌ته برینه‌كه‌ى سه‌خته و له ئێستادا له ژێر چاودێرى پزیشكیدایه".
bas news-
