كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكایە له‌ واشنتن ده‌ستی پێكرد

كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكایە له‌ واشنتن ده‌ستی پێكرد
كه‌مێك پێش ئێستا كۆنفرانسی "كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكا‌"، له‌ واشنتنی پایته‌خت ده‌ستی پێكرد.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى، پرسى سه‌ربه‌خۆیى و ریفراندۆمى كوردستان له‌ كۆنفرانسێكدا لە واشنتن‌ له‌ كۆنگرێسى ئه‌مریكادا ده‌خرێته ‌ڕوو.
هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارێزگاری كه‌ركووك و (جۆ وێڵسن) ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه‌ نوێنه‌ری كارۆلینای باشوور،‌ سه‌ر به‌ پارتی كۆماریی ئه‌مریكا‌‌ و (ترێنت فرانكس) ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له‌ پارتی كۆماریی ئه‌مریكا، له‌و كۆنفرانسه‌كه‌دا پانێلیان ده‌بێت و قسه‌ ده‌كه‌ن.
kdp-
Top