كه‌سوكاری شه‌هیدانی كوردستان لە هەڵەبجە پشتگیری له ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن
مه‌نیجه عه‌بدلكه‌ریم ، دایكی دوو شه‌هیدی كوردستانه‌و و ده‌ڵێت "دوو كوڕم له‌پێناو پاراستنی خاكی كوردستان شه‌هید بوون، یه‌كیكیان له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش و ئه‌وی دیكه‌م له شه‌ڕی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عسدا، ئه‌م قوربانیدانه‌شمان له‌پێناوی پارێزگاریكردن له خاكی كوردستان بووه، بۆیه به ده‌نگی (به‌ڵێ) پشتگیری له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌م".
كه‌سوكاری شه‌هیدانی كوردستان، وێرای ئه‌وه‌ی به گرنگییه‌وه له گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕوانن، داواش ده‌كه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كڕیز بن و كار بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه بكه‌ن، چونكه به ئاواتی خۆیانی ده‌زانن، كه گه‌لی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و نه‌وه‌كانیان له‌ناو ده‌وڵه‌تی كوردستاندا به ئازادی و خۆشگوزه‌رانی بژین.
سه‌رگوڵ تۆفیق، دایكی شه‌هیدێكی دیكه‌ی كوردستانه و به‌ده‌م نزاكردنه‌وه ده‌یگوت: "چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان به‌سراوه‌ته‌وه به گشتپرسییه‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و به ده‌نگی (به‌ڵێ) پیشتگیری له ڕیفراندۆم بۆ سه‌ر به‌خۆیی كوردستان بكه‌ین، چونكه ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رهه‌می خوینی شه‌هیده‌كانمانه".
بورهان ئیمامی، برای شه‌هیدێكی فه‌رمانده‌یه و ڕایگه‌یاند: "وه‌ك خانه‌واده‌یه‌كی شه‌هید، له سه‌رجه‌م قوناغه جیاوازه‌كاندا خوێنی خۆمانمان كرده خه‌ڵات، بۆ ئه‌وی پارێزگاری له كوردستان بكه‌ین، بۆیه ئیستاش به ده‌نگی (به‌ڵێ) پشتگیریی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین و ئه‌خوازین گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێت".
گوتیشی: "له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلوول مامیكمان به ناوی (سه‌یفه‌دین) و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانیش باوكمان به‌ناوی (بایز) و مامێكی دیكه‌مان به‌ناوی (عه‌تا) له‌پیناو خاكی كوردستان شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها له شه‌ڕی دژ به داعش‌یش برایه‌كی فه‌رمانده‌مان به‌ناوی موقه‌ده‌م (كه‌یهان ئیمامی) شه‌هید بوو، بۆیه ده‌مانه‌وێت كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، چونكه هیچ شتێك هێنده‌ی سه‌ربه‌خۆیی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كوردستان دڵخۆش ناكات".
باس‌نیوز
