چاودێرێكی سیاسی: بەرهەم ساڵح و شاسوار عەبدولواحید شەڕ لەسەر میراتی نەوشیروان مستەفا دەکەن
بەهمەن کاک عەبدوڵا چاودێری سیاسی پۆستێكی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوەشی نووسیوە كە لە گەرمیان و هەندێ ناوچەی سلێمانی خەڵک خەریکی خەزنکردنی خواردەمەنی و گەنمن، گوایە گرانی و نەهامەتی بەڕێوەیە.
بەهمەن کاک دەڵێ هیچ گومانم نیە ئەو دەنگۆیەی لەو سنوورە خەڵك دەترسێنێ، کۆمەڵێك بازرگان و بەرپرسی چاوچنۆك دروستیان کردووە بۆ ساخکردنەوەی سامانەکانیان.
ئەوەشی نووسیوە كە ئەم دەستەیەی ئێستە دەرچوون بۆ سەرکردایەتی گۆڕان، ئومێدی خێر و یەكڕیزیان لێ دەکرێت، تەنها یەك هۆکار وای لێ دەکات وا بڵێت، ئەویش دژایەتی ئەم دەستەیەیە لە لایەن لڤین، شارپریس، میللەت و NRT.
چەند رۆژێكە شاسوار واحید هەڵمەتێكی بۆ دژایەتی ریفراندۆم لە سلێمانی راگەیاندووە، كە ئەمڕۆ سەعدی پیرە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەیەوە رایگەیاند كە بە مردووی لە دایك بووە.
باسنیوز
