ئەمیر تەها: عێراقێكی یەكگرتوو نەماوە و دەڵەوتی كوردستانیش بووەتە رۆژەڤ

 	 ئەمیر تەها: عێراقێكی یەكگرتوو نەماوە و دەڵەوتی كوردستانیش بووەتە رۆژەڤ
سەرۆكی كۆمەڵەی ئاكادیمیای زانستە سیاسییەكان لە كوردستان دەڵێت، ریفراندۆم میكانیزمێكە بۆ جێبەجێەكردنی مافی چارەی خۆنووسیین، بەپێی دەستووریش، بڕیاردان لە چارەنووس، پێویستی بە ڕەزامەندیی بەغدا نییە.

(ئەمیر تەها)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "لە دەستووردا هاتووە كە هەرێم مافی ئەوەی هەیە بڕیار لە مافی چارەنووسی خۆی بدات و هیچ كاتێكیش پێویست بە رەزامەندیی بەغدا ناكات، بۆیە پێویستە كورد بێ گوێدان بە بەغدا، داوای مافی خۆی بكات، چونكە بە هیچ شێوەیەك عێراقێكی یەكگرتوو نەماوە و دەڵەوتی كوردستانیش بووەتە رۆژەڤ".

سەرۆكی كۆمەڵەی ئاكادیمیای زانستە سیاسییەكان گوتیشی، "ئەو دەستوورەی لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا هەموو عێراقییەكان دەنگیان پێی داوە، بەغدا پێشێلی كردووە و، كوردیش ناچارە بە رێگای دیموكراسی داوای سەربەخۆیی بكات، نایشبێت موزایەدە بە ریفراندۆمەوە بكرێت، چونكە ئەمە پرسێكە بە گەلەوە گرێ دراوە، هەر كەسێكییش پشتگیری ئەم ریفراندۆمە نەكات، مێژوویەكی رەش بۆ خۆی تۆمار دەكات، بۆیە پێوستە هەمووان هەنگاو بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە بهاوێژن".
kdp-
Top