شێخ مستەفا: هیچ وڵاتێک دەرگای سنوور لەسەر هەرێم داناخات
له كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا ( شێخ مسته‌فا)، سه‌رۆكی یه‌كێتیی هه‌نارده و هاورده‌كارانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''نرخی هیچ خۆراكێك له بازاڕدا گران نه‌بووه، له ڕۆژانی ئایندەدا خۆراكێكی زۆر له مادده‌ی جۆراوجۆر هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت برنج.''
(شێخ مستەفا) گوتی: ''ئه‌و لێدوانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دابوومان له‌سه‌ر پڕكردنی كۆكاگان له خۆراك، له لایه‌ن بازرگانانه‌وه به‌هه‌ڵه لێک دراوەتەوە.''
سه‌رۆكی یه‌كێتیی هاورده و هه‌نارده‌ی كوردستان گوتی: ''هاونیشتمانیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، نه سنووره‌كان داده‌خرێن، نه هیچ مادده‌یه‌كی خۆراكی گران ده‌بێت، بگره هه‌رزانتریش ده‌بێت.''
ناوبراو گوتی: "داوامان له بازرگانان كردووه كه‌لوپه‌لی زیاتر هاورده بكه‌ن، به‌تایبه‌ت کە به‌ره‌و جه‌ژنی قوربان ده‌ڕۆین و به‌و بۆنهیهشەوە له ڕۆژانی ئاینده‌دا كاڵایه‌كی زۆر هه‌نارده‌ی كوردستان ده‌كرێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه، ناشبێت هیچ بازرگانێك كاڵا له عه‌مباره‌كانیدا هه‌ڵبگرێت.''
چه‌ند ڕۆژێك بوو چه‌ند میدیایه‌كی چه‌واشه‌كار و بازرگانی نابه‌رپرس هەواڵی گرانیی كاڵا و خۆراكیان له بازاڕدا بڵاو ده‌كرده‌وه، بۆ ترساندنی هاونیشتمانیان و بۆ ئەوەی به‌ر به ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بگرن. ئەم لێدوانەی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان ئەوە دەگەیەنێت، کە ڕیفراندۆم هەرزانی دێنێت، نەوەک گرانی.
kdp-
