کەرکووک.. پێنج تیرۆریست بە 48 ساڵ زیندانی سزادران
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی لە ساڵی 2016دا لە چەند ھەڵمەتێکی جیاوازدا ژمارەیەک داواکراومان بەپێی مادەی (4)ی تیرۆر دەستگیر کرد، لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکووکەوە پێنج کەس لە دەستگیرکراوەکان پێکەوە بە 48 ساڵ زیندانی سزادران".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ئەوەشی خستەڕوو کە ھەر یەک لە (س.چ.ج) بە 6 ساڵ زیندانی، (م.ع.ف) بە 6 ساڵ زیندانی، (م.ع.ج) بە 6 ساڵ زیندانی، (و.ر.ع) بە 15 ساڵ زیندانی، (م.خ.خ.س) بە 15 ساڵ زیندانی سزادراون.
ئاشکراشی کرد: "سزادانی ئەو تیرۆریستانە پاش ئەوەدێت کە لەپێش دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە ئەنجامدانی ژمارەیەک کردەوەی تیرۆریستی لەناو شاری کەرکووک و دەورووبەری کە چەندین قوربانیی لێکەوتووەتەوە، ناوە".
باسنیوز
