ئامێدی.. سوپای تورکیا بارەگاکانی پەکەکەی بۆردمان کرد

 ئامێدی.. سوپای تورکیا بارەگاکانی پەکەکەی بۆردمان کرد
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا جارێکی دیکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/7/27 بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ی لە گوندەکانی دەوروبەری ناحیەی (شیلادزێ)ی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردمان کردووە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بنکەکانی پەکەکەیان لە کوێستانی (کورەژار)یان نزیک گوندەکانی (نێروێ و ڕێکان)یان لە ناحیەی شیلادزێ کردووەتە ئامانج.

ئەو بۆردومانە ماوەی دە خولەکی خایاندووە و هەتا ئێستا لەبارەی ئەگەری خەسار و زیانەکان هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.











باسنيوز
Top