هاووڵاتییەکی باکووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا

 هاووڵاتییەکی باکووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا
هاووڵاتییەکی باکووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە لە سنورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەمە 2017/7/27 هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری (گەڤەر)ی باکووری کوردستان دەستڕێژیان لە گەنجێکی باکوور بەناوی (کامەران فورات) کردووە و بە بۆنەوە گیانی لەدەست داوە.

کامەرانی تەمەن 24 ساڵ پاش برینداربوونی بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەلایەن خەڵکی گوندەکانی گەڤەرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەست داوە.

بە گوتەی بنەماڵەی ئەو گەنجە کوردە، تووشی هیچ خەتایەک نەبووە و لە کاتێکدا لەناو خاکی باکووری کوردستان بووە، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستڕێژی لێ کراوە.

بنەماڵەکەی ڕایان گەیاندووە لە ڕێگەی یاساییەوە پەیجۆری دۆسیەی کوژرانی کوڕەکەیان دەبن.









باسنیوز
Top