خورماتوو.. باوک و کوڕێکی ڕفێندراو لە 40 ھەزار دۆلار ئازادکران
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر ڕفاندنیاندا، باوک و کوڕێکی ڕفێندراو، لەبەرامبەر بڕی 40 ھەزار دۆلاردا ئازاد کران.
محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 26/7/2017، ھەریەکە لە (ئەلیاس محەمەد ئیسماعیل) و (خزر ئەلیاس محەمەد) کە باوک و کوڕن و زیاتر لە مانگێکە ڕفێندراون، لە بەرامبەر بڕی 40 ھەزار دۆلاردا ئازاد کران".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ڕفێندراوەکان لە ڕۆژی 11/6/2017 لە گەڕەکی (تین)ی قەزای خورماتوو ڕفێندراون".
گوتیشی: "باوک و کوڕەکە بە ڕەگەز تورکمانن و دانیشتووی گوندی (خاسەدارلی) شارۆچکەی خورماتوون".
bas news-
