شنگال.. سێ خانووی مینڕێژكراو ته‌قیینه‌وه
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شاره‌دێی گرعوزێر ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شنگال سێ خانووی مینڕێژكراو ته‌قینه‌وه و له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
خه‌یری زیبان،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال گوتی: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(26-7-2017)له شاره‌دێی گرعوزێر ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شنگال كه‌سێك به‌ناوی(عه‌لی حوسێن) كاتێك ویستوویه‌تی بچێته ناو خانوویه‌ك و به‌وهۆیه‌وه‌ی كه ئه‌و خانووه و دوو خانووی دیكه‌ی ته‌نیشتی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه مینڕێژكرابوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه".
.
ده‌شڵێ زۆرجار داوامان له دانیشتووانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی شنگال كردووه كه تاوه‌كو ئاگادار نه‌كرێنه‌وه نه‌چنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو له ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه مینڕێژكراون به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن گوێ به ڕێنماییه‌كان ناده‌ن و له ئه‌نجامدا ڕووداوێكی دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
bas news-
