لە پۆڵۆنیا یادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان دەکرێتەوە

 	 لە پۆڵۆنیا یادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان دەکرێتەوە
لە 31 جوولای، لە ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا، نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بۆنەیەك ڕێک دەخات بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو یادە، وەکو تەواوکاری بۆ ئەو چاڵاکییانەی کە نووسینگەی نوێنەرایەتییەکە ئەنجامیان دەدات، بە مەبەستی ناساندن و بڵاوکردنەوەی زیاتری ئەو پرسە لە ناو کۆمەڵگەی پۆڵۆنیادا.

لە ئەو یـادەدا دوو پانێڵ بەڕێوە دەچن و، تێیاندا بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی ئەو کارەساتە وەکو کۆمەڵکوژی ئیسپات دەکرێت، هەروەها کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو ڕووداوە و بەراوردکردنی بە کۆمەڵکوژییەکانی دیکەی وەکو کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان بە دەستی داعش، هۆڵۆکۆست و کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان تاوتوێ دەکرێت.

هەر لە چوارچێوەی یادی 31ی جوولایدا، دوو فیلمی دۆکیومێنتاری نیشان دەدرێت، لەگەڵ کۆنسێرتێکی موزیکی کوردی.
kdp-
Top