تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر: وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەدەینەوە

 تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر: وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەدەینەوە
سەرۆکی تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر، وەڵامی کەمپینی سەرۆکی کۆمپانیا نالیا دەداتەوە و دەڵێت: "تا ئاستی دادگا لەگەلی دەچین".

ڕێباز یوسف، سەرۆکی تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر، بە ریاگەیاند: "ئێمە وەک رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر، پێشووتر پشتیوانمان لە کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) کرد، بەڵام خەریکە شاسوار عەبدولواحید، کەناڵەکە بە ئاراستەی نووری مالیکی دەبات، بەوەی کەمپین بکات بۆ دژە ڕیفراندۆم، ئێمە وەک رێکخراوەکانی ھەولێر بەشێوەیەکی ھێمنانە رەنگە بچینە بەردەم نووسینگەی کەناڵە، پێیان بڵێن پێشووتر بۆ ئەوەی فەزای گشتی لەبار بێت پشتیوانیمان لێ کردوون، نەک کەمپین بکەن لەدژی پڕۆسەیەکی نیشتمانی".

سەرۆکی تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر، جەختیشی لەوە کردەوە: "ئەوەی شاسوار کردی ھەناسەیەکی دوژمنکارانە بوو، دەبێت بەخۆیدا بچێتەوە، دەبێت پێیان بڵێن کە ئەو کەمپینەی بەڕێوەبەرەکەتان ئەنجامی دەدات، ئێمە بە کەمپین وەڵامی دەدەینەوە و بەدواداچوون بۆ خاوەن پشکەکانی چاڤی لاندیش دەکەین".

ئەوەشی خستەروو: "دەبێت کەمپینی گەورە لەدژی قسەکانی شاسوار عەبدولواحید بکرێت، بدرێتە دادگا، چونکە پارەی خەڵکی لە سلێمانی نەداوە و ناشتوانێت بەناوی خەڵکەوە قسە بکات".









باسنیوز
Top