ئەدھەم بارزانی: ڕێکخەری گشتیی گۆڕان سەربەخۆیی کوردستانی بە مافێکی پیرۆز وەسف کرد

 ئەدھەم بارزانی: ڕێکخەری گشتیی گۆڕان سەربەخۆیی کوردستانی بە مافێکی پیرۆز وەسف کرد
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند کە بەرەوپێشچوون هەیە و ڕێکخەری گشتیی گۆڕان سەربەخۆیی کوردستانی بە مافێکی پیرۆز وەسف کردووە.

ئەدھەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 26/7/2017، سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانمان کرد، بۆ لای عومەری سەید عەلی و ھەڤاڵانی دیکە، بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بکەین".

ئەوەشی خستەڕوو کە دانیشتنەکە، ”دانیشتنێکی برایانە“ بووە، تێیدا ئاماژە بە ”کۆمەڵێک بابەتی کوردایەتی و بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد“ کراون.

ئەوەشی دووپاتکردنەوە: ”بە بۆچوونی من، ھیچ گومانی تێدا نییە کە لە بابەتەکاندا بەرەوپێشچوون دروست بووە، چونکە بەڕێز عومەری سەید عەلی ئاماژەی بە بابەتی سەربەخۆیی کوردستان کرد و گوتی (سەربەخۆیی مافێکی پیرۆزی ئەم میللەتەیە)، ئێمەش بە مافێکی پیرۆزی دەیبینین".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوی گۆڕانی کرد و لەگەڵ عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە کۆبووەوە.











باسنیوز
Top