گرووپی حه‌ماس له لیستی تیرۆری ئه‌ورووپادا ده‌مێنێته‌وه
گرووپی چه‌کداری حه‌ماس که هێزێکی زۆریان له شاری (غه‌زه)ی فه‌له‌ستیندا هه‌یه له ساڵی 2014 دا به بڕیارێکی له‌ناکاو به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پەرله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپی دیکه‌ی چه‌کدار له جیهان له لیستی ره‌شی یەکێتیی ئه‌ورووپا سڕانەوە.
ساڵی 2015 دا کۆنسه‌ی یەکێتیی ئه‌ورووپا داوای له ئه‌ندامانی یه‌که‌تییه‌که کردبوو که پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌که‌یاندا بکه‌ن و به چاوی دڵنیاییه‌وه نه‌ڕوانه ئه‌م پرسه.
به‌پێی بڕیاری کۆنسه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ئه‌گه‌ر گرووپێکی تێرۆریستی له لیسته ره‌شه‌که‌یاندا پاک بکرێته‌وه، به واتای پاککردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه وه‌ک تاک له لیستی ره‌شدا نییه، هه‌روه‌ها پاککردنه‌وه‌ی تاکێکیش له لیستی ره‌شدا به واتای پاککردنه‌وه‌ی گرووپه‌که له لیستی ڕه‌شدا نییه.
گرووپی حەماس گرووپێکی ئیسلامیی توندڕەون کە لەڕووی فکری و ئایدۆلۆژییەوە زۆر لە کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیکن و لەلایەن سوپای پاسداران و سوپای قودسەوە یارمەتیی سیاسی و سەربازی دەکرێن.
باسنيوز
