شۆڕش حاجی: ئامادەین لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کۆببینەوە

 شۆڕش حاجی: ئامادەین لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کۆببینەوە
ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان ئامادەیی بزووتنەوەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ڕاگەیاند و هیوای خواست لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

دوای سەردانەکەی ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، کەمێک لەمەوبەر (چوارشەممە 26/7/2017، شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، هاتنی شاندی پارتی بۆ

لە وەڵامی پرسیاری باسنیوز: ”هاتنی شاندی پارتی بۆ لای گۆڕان نیشانەی بوونی هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە گۆڕان ئامادەیە لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە و گوتی: ”ئێمە دەرگامان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان واڵایە“ و هیوای خواست، بە لێکتێگەیشتن و یەکتر قەبوڵکردن کێشەکانی نێوان لایەنەکان چارەسەر بکرێت.











باسنیوز
Top