شارەزایەکی بواری نەوت: ئەگەر کوردستان سەربەخۆ بێت ڕێکاری هەناردەکردنی نەوت دەگۆڕێت
د. کاوان ئیسماعیل، شارەزا لە بواری گرێبەستی نەوت ڕایگەیاند: "بەهای نەوت لە بازارەکانی جیهان ئارامییەکی بەخۆیەوە بینیوە و لەگەڵ بەرزبوونەوەیدا کاریگەریی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر جووڵانەوەی ئابووریی کوردستانیش".
ڕوونیشی کردەوە، توانای بەرهەمی ڕۆژانەی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستان هێشتا لە نێوان 500 بۆ 700 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا.
شارەزایەکەی بواری گرێبەستی نەوتی لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر کوردستان لە دوای ڕیفراندۆمدا سەربەخۆ بێت، ئەوا وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و ڕێکاری هەناردەکردنی نەوت وەک ئێستا نابێت و گۆڕنکاری بەسەردا دێت. گوتیشی: “ئەوکاتە کوردستان دەچێتە بازاڕی جیهانی نەوتەوە، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت کە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زۆر دەبێت”.
بڕیارە لە ڕۆژی 25ی ئەیلوولی 2017، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە بچێت و چاودێران باس لەوە دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت زۆرینەی ڕەهای خەڵکی کوردستان بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەن.
باسنیوز
