حکوومەتی ھەرێم پارەی پڕۆژەکانی شنگال خەرج دەکات

حکوومەتی ھەرێم پارەی پڕۆژەکانی شنگال خەرج دەکات
ماوەیەکە ھەندێک میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکەنەوە، گوایە بە ھۆی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەوە لە ھەرێمی کوردستاندا قەیران دروست دەبێت، بۆیە خەڵک ڕوویان لە کڕینی گەنم کردووە و عەمباری دەکەن، بەڵام لیژنەی کشتوکاڵ ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵانە تەنیا بۆ ترساندنی خەڵکە و مەبەستی سیاسیی لە پشتەوەیە.

(زیاد حوسێن)، بڕیاردەری لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سەرەتا لە سنووری سلێمانی دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە، کە گوایە بە ھۆی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەوە، قەیران دروست دەبێت و خەڵک ڕووی لە کڕینی گەنم کردووە و نرخەکەی گران بووە و دواتر ئەو دەنگۆیە لە ھەولێر و دھۆکیش بڵاو کرایەوە، بەڵام ھیچ بنەمایەکی نییە و نرخی گەنم وەک خۆیەتی و ئێستاش حکوومەت لە بازار گرانتر گەنم دەکرێت و بەوشێوەیە نییە، کە خەڵک گەنم بکرێت و عەمباری بکات، بەڵام کڕین و فرۆشتنی ھەر پێ دەکرێت، چونکە وەرزی گەنمە و ساڵانە ئەم کاتە بازاری کڕینی گەنم گەرموگوڕ دەبێت.''

بڕیاردەری لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: ''ئەوانەی ئەو دەنگۆیانە بڵاو دەکەنەوە بۆ ترساندنی خەڵکە و مەبەستی سیاسیشی لەپشتەوەیە، ئەگەرنا بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵانە ھیچ بنەمایەکی نییە و بۆ پڕوپاگندەیە.''

ئەمەش لەکاتێکدایە، دەمێکە ئەوانەی دژی ڕیفراندۆمن دەنگۆی جیاجیا بڵاو دەکەنەوە، بۆ ئەوەی ترس لای خەڵک دروست بکەن و باس لەوە دەکەن، بە ھۆی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەوە لە ھەرێمی کوردستاندا قەیران دروست دەبێت و سنوورەکان دادەخرێن و قاتوقڕی دەست پێ دەکات، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە و بە ناڕاست وەسفی دەکەن.

kdp-
Top