له‌ژێر دروشمی بیره‌وه‌ری جینۆسایدی بارزانیه‌كان ده‌كه‌ینه‌ هه‌وێنی یه‌كرێزی نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

له‌ژێر دروشمی بیره‌وه‌ری جینۆسایدی بارزانیه‌كان ده‌كه‌ینه‌ هه‌وێنی یه‌كرێزی نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
رۆژی پێنجه‌شه‌م له‌ قایمقامیه‌تی قه‌زای مێرگه‌سۆر، به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر و لێژنه‌ی بالای مه‌راسیم له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى بارزان و یه‌كه‌ی ئیداری و ده‌م و ده‌زگایه‌كان و رێكخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ بۆ یادی 34 ساڵه‌ی جینۆسایدی بارزانیه‌كان ئه‌نجامدرا.
بریاردرا له‌ 31 / 7 / 2017 له‌ ئێواره‌ی ئه‌م رۆژه‌، مه‌راسمیی 34 ساڵه‌ی جینۆسایدی بارزانیه‌كان به‌رێوه‌بچێت، له‌ سه‌ر ئاستێكی به‌رزو مه‌راسیمكی شایسته‌ ئه‌نجامبدرێت، له‌م مه‌راسیمه‌دا زیاتر گرنگی به‌ یه‌كرێزی نیشتمانی و سه‌ر‌به‌خویی كوردستان و پشگیری له‌ ریفراندووم و خه‌بات و تیكوشانی پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و شه‌هیدانی شه‌ری دژ به‌ داعش ده‌كریت.
نیاواز وایه‌ حه‌فته‌ی داهاتوو كوبوونه‌وه‌ی دووه‌م ئه‌نجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی ورده‌كاری كارو به‌رنامه‌ و پروگرامه‌كانی ڕۆژی مه‌راسیم.
Top