گەرمیان.. لە 6 مانگی ڕابردوودا 141 حاڵەتی دزیكردن تۆمار كراوە
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە ماوەی 6 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 141 حاڵەتی دزیكردن و 65 حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرەكانی پەیوەندی لە سنووری گەرمیان تۆمار كراون.
"لە ماوەی 6 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 9 حاڵەتی خۆكوشتن و 4 حاڵەتی كوشتنی هەڵە و 5 حاڵەتی ڕفاندن و 15 حاڵەتی بەدڕەوشتی و 11 حاڵەتی ساختەكاری و تەزویر و 65 حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە سنووری گەرمیان تۆمار كراون".
بەپێی ئامارەكە "هەر لەو ماوەیەدا حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێل و 140 حاڵەتی دزیكردنی قورس و سووك و 127 حاڵەتی شەڕكردنی جۆراوجۆر لە سنوورەكەدا تۆمار كراون".
BAS NEWS-
