گیتارژەنێک لە کاتی نەشتەرگەری سەریدا گیتار دەژەنێت

 گیتارژەنێک لە کاتی نەشتەرگەری سەریدا گیتار دەژەنێت
گیتارژەنێک، نەشتەرگەری بۆ کاسەی سەری دەکرێت، بەڵام نەشتەرگەرییەی جیاواز دەبێت بە بەراورد لەگەڵ نەخۆشەکانی دیکەدا، چونکە لە کاتی نەشتەرگەرییدا گیتار دەژەنێت.



ئابشیک براساد، گیتارژەنێکی ناوداری ھیندستانە، ئەو دوای ئەوەی کە پزیشکەکان بڕیاریان دا نەشتەرگەری بۆ کاسەی سەری بکەن، ئەوەبوو لە کاتی نەشتەرگەرییەکە ئابشیک، گیتاری ژەنی.



ھۆکاری ژەنینی گیتارەکەش وەک پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە ڕوونیان کردۆتەوە، بۆ دەست دەستنیشانکردنی ئەو گرفتانە بووە کە لە ناو مێشکی ئابشیکدا ھەبووە، ھۆکارێکی دیکەیش ئابشیک خۆی ئارەزووی بووە کە لە کاتی نەشتەرگەریدا گیتار بژەنێت تا نەشتەرگەرییەکەی جیاوازتر بێت لەگەڵ نەخۆشەکانی دیکەدا.
BAS NEWS-
Top