گه‌رمیان..تەرمی ئەو گەنجەى به‌هۆى ڕاوه ماسییه‌وه خنكا دۆزرایه‌وه
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ (یەک شەمە 23/ 7/ 2017) لەکاتی ڕاوکردنی ماسیدا گەنجێک بەناوی ( ئەرکان سەلام سلێمان ) لەدایکبووی 1997 له ڕووبارى سیروان خنکا، دوای گەڕانێکی زۆر لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە تەرمی گه‌نجه‌كه دۆزرایەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه بەمەبەستی توێکاریی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارى کەلار کراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاره‌دێی باوەنوور سەر بە شارى کەلار له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، گه‌نجێكى 20 ساڵان لەڕووباری سیرواندا خنکا.
بە گوتەی کەسوکاره‌كه‌ى، گه‌نجه‌كه بە مەبەستی ڕاوکردنی ماسی ڕووی لەڕووباری سیروان کردووە و لەکاتی تۆڕخستندا ژێرئاو کەوتووە.
BAS NEWS-
