یۆشکا فیشەر: چارەکردنی کێشەی کورد رۆژهەڵاتی ناوین سەقامگیر دەکات
(فیشەر) دەڵێت: شەڕی داعش تەواو دەبێت و دەبێ بە ڕابردوو، بەڵام هۆکاری شەڕی دیکە لە ئارادایە، باس لە ڕووداوەکانی سەدەی ڕابردووی ناوچەکە دەکات لە دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریی عوسمانی و شەڕەکانی جیهانی.
(یۆشکا فیشەر) لە وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە لەمەودوا جەمسەری شیعە و سوننە، کە ئێران و سعوودیا نوێنەرایەتییان دەکەن، بەئاشکرا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. تا ئێستا لە ڕێی بریکارەکانیانەوە ئەو کارەیان کردووە و ژێربەژێر بەڕێوە چووە. (فیشەر) لە درێژەدا دەڵێت: ئەمریکا لایەنی سعوودییەی گرتووە و ڕووسیاش لایەنی ئێران. بە بۆچوونی (یۆشکا فیشەر)، پرسی کوردیش یەکێکە لە پرسە چارنەکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە دەشێ ببێتە هۆی دروستبوونی شەڕ و نائارامی. لەو بارەیەوە (فیشەر) دەڵێت، کوردەکان هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو بوون لە شەڕی داعش و کێشەکەیان پەیوەندیی بە وڵاتانی تورکیا و ئێران و عێراق و سووریاوە هەیە و دەخوازن دوای شەڕی داعش مافی زیاتریان هەبێت.
KDP-
