قوتابیانی وڵاتی میسڕ و فەڵەستین بەمەبەستی مەشقی ھاوینە دێنە ھەرێمی کوردستان

قوتابیانی وڵاتی میسڕ و فەڵەستین بەمەبەستی مەشقی ھاوینە دێنە ھەرێمی کوردستان
قوتابیانی وڵاتی میسڕ و فەڵەستین، بەمەبەستی مەشقی ھاوینە، روو لە زانکوی پۆلیتەکنیکی ھەولێر دەکەن، گەشتێکیش بۆ پەیمانگەی تەکنیکی سۆران ئەنجام دەدەن و سەرسامی خۆیان بۆ دەڤەرەکە دەردەبڕن.

پاکستان ئەمین، راگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران، رایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی قوتابیانی زانکوکانی یەکێتی زانکوکانی عەڕەب، زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، وەک ئەندام لەم یەکێتییە بۆ ئەم ساڵ 2017 دا 10 قوتابی پسپۆری جیا جیای ناردە (زانکوی گنگا) لە وڵاتی میسر، لەبەرامبەریشدا 11 قوتابی لە قوتابیانی وڵاتی میسڕ و فەلەستین ھاتونەتە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، مەبەستی مەشقی ھاوینە بۆ ماوەی 20 رۆژ دەمێننەوە، ئەو قوتابیانە سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی سۆرانیشیان کرد".

راگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "لەو سەردانەدا قوتابیانی وڵاتی میسڕ و فەڵەستین، سەرسامی خۆیان بە سروشتی دەڤەری سۆران دەربڕی، ھیوایان خواست دوای تەواکردنی مەشقی ھاوینەش، بتوانن بە بەردەوامی سەردانی دەڤەرەکە بکەن".












باسنیوز
Top