بەرپرسێکی یەکێتی: چاوەڕوانی ڕێککەوتن لە نێوان گۆڕان و پارتی دەکرێت
ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گوتی: "گرفتی پارتی و گۆڕان چارەکی گرفتی پارتی و یەکێتی نەبوو کە رێک کەوتن و حکوومەتی کوردستانیان بەرێوە برد، بۆیە چاوەڕوانی رێککەوتن و گفتوگۆی لە نێوان پارتی و گۆڕان دەکرێت، چونکە دەبێت هەردوو لایان گرفتەکان وەلاوە بنێن و مەرج و مەرجکاری نەهێڵن کە ئێستاش جۆرێک لە نەرمییان پێوە دەبینرێت".
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی گوتیشی: "یەکێتی بۆیە تا ئێستا خۆی نەخستووەتە بڕیاری کۆتایی چاوەڕوانی گۆڕان دەکات، چونکە پێمان وایە نابێ ئەو کەلێنە سیاسییە گەورە بکرێتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئەمانەی تێدا باس بکرێت".
باسنیوز
