ئەم هەفتەیە شاندەکانی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دیاری دەکرێن
سادق جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی کۆمیتەی باڵای ڕیفراندۆم کۆ دەبێتەوە و لەو کۆبوونەوەدا شاندەکان دیاری دەکرێن، چونکە بڕیار وابوو دوای هاتنەوەیان لە برۆکسل، شاندی باڵا بۆ وڵاتانی عەرەبی و دەرەوە دیاری بکرێن، بەڵام بۆ ئەم هەفتەیە دواکەوتووە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ئەوەشی خستە ڕوو "بریاریشە گۆڕان و پارتی پێکەوە کۆ ببنەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا رەنگە بگەنە دەرەنجامێک بۆ ئەوەی گۆڕانیش بەشداریی پرۆسەی ڕیفراندۆم بکات".
باسنیوز
