پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان: لە ڕیفراندۆم پێویستیمان بە گۆڕان نییە

 پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان: لە ڕیفراندۆم پێویستیمان بە گۆڕان نییە
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان وەڵامی جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەداتەوە و ڕای دەگەیەنێت: ”کوردستان بۆ ڕیفراندۆم، پێویستی بە گۆڕان نییە“.

لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەی ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە داویەتی، حەیات مەجید پەرخی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: ”حاڵی گۆڕان بۆیە خۆشە، خەڵکانی وەک ئەو کەسە دەمڕاست و ڕاوێژکاریەتی، لەکاتێکدا بەدوور نەزانراوە و نازاندرێ کە گۆڕان دژی ڕیفراندۆمە".

ئەوەشی دووپات کردەوە: ”دڵنیا بن کوردستانییان بۆ ڕیفراندۆم پێویستییان بە گۆڕان و ڕای ئەوان نابێ، پێویستیشیان بەم سیاسەتەی گۆڕان نییە و ئەم ئیرادەیە بە دەنگی(بەڵێ) بە ھەموو دونیا دەگەیەنرێ“.

لە دوای ئەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە کۆبوونەوەی 7ی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڕیاریان دا ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکرێت و وادەکەیان دیاری کرد، بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان بە شێوەی جۆراوجۆر دژایەتیی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەربڕیوە.










باسنیوز
Top