کەشتی نێڤەرلەند کە هەڵگری نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە بە کۆمپانیای ڤیتۆڵ

کەشتی نێڤەرلەند کە هەڵگری نەوتی هەرێمی کوردستان  فرۆشراوە بە کۆمپانیای ڤیتۆڵ
کەشتی نێڤەرلەند کە هەڵگری نزیکەی 700 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بووە و فرۆشراوە بە کۆمپانیای ڤیتۆڵ ، دوای ئەوەی بارە نەوتەکەی بەتاڵکردووە گەیشتووەتە کەنارە ئاوییەکانی ماڵتا.

کۆتاییەکانی مانگی حوزەیران، ئەو کەشتیە لە نزیک کەنارە ئاوییەکانی کەنەدا بوو، بەڵام دوای ئەوەی دادگایەکی کەنەدی بەهۆی سکاڵای عێراقەوە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتیەی دەرکرد، ئاراستەی خۆی گۆڕی.

وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لە دژی کۆمپانیای ڤیتۆڵ و دوو لە لقەکانی تۆمارکردووە و داوای قەرەبووی زیانی 32 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە کۆمپانیاکە کردووە.

بەپێی داتاکانی گواستنەوەی دەریایی، کەشتی نیڤەرلاند، بارە نەوتەکەی بەتاڵکردووە و گەیشتووەتە کەنارە ئاوییەکانی ماڵتا.



رووداو
Top