بەغدا دەیەوێت 120چەکدار بنێرێتە جەلەولا

 بەغدا دەیەوێت 120چەکدار بنێرێتە جەلەولا
داوایەکی بەغدا بۆناردنی هێزێک بۆ جەلەولا رەتدەکرێتەوە و ئەو کەسانەشی دەیانەوێت بینرێت تێوەگلاون بەداعشەوە.

پۆلیسى پارێزگاى دیالە نوسراوى ئاراستەى ناحیەى جەلەولا کردووە بۆ گەرانەوەى 120 پۆلیسى عەشیرەتى کروى بۆ ناحیەکە، لەکاتێکدا ئەو پۆلیسانە لەلایەن ئیدارەی شاکەرکەوە بە پشتگیرى کردنى داعش و بەرەنگاربونەوەى پێشمەرگە تۆمەتباردەکرێن کەلەئێستادا بۆ شارى بەعقوبە هەڵاتون.
یەعقوب لهێبى ، بەرێوەبەرى ناحیەى جەلەولا، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"نوسراوەکەى حکومەتى عێراقیان بۆ رێگەدان بەگەرانەوەى پۆلیسەکان پێگەیشتووە."

وتیشى"ئەو 120 پۆلیسەى حکومەتى عێراق دەیەوێت بیاننێرێتەوە بۆ جەلەولا، سەرجەمیان شانبەشانى داعش شەڕى پێشمەرگەیان کردووە و دەستیان لەخوێنى پێشمەرگەدا هەیە."

لاى خۆشیەوە شێرکۆ میروەیس، بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى،بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند" دواى کۆبونەوە لەگەڵ بەغدا هەڵوێستى خۆمان لەسەر بابەتەکە رادەگەیەنین ، چونکە سەرجەم پۆلیسەکان داعش بوون."








باسنيوز
Top