نه‌دا مێرگه‌سۆری: ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن کاتی ڕیفراندۆم نییە دەیانەوێت بەژێر دەستەیی بمێنینەوە
نەدا مێرگە سۆری، لە وتارێکدا دەنووسێت: "له (7/6/2017) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی‌دا، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جگه له (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم، (25/9/2017) ده‌ستنیشان كرا وه‌ك واده‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنڕاوه‌كانی كوردستان. بڕیارێكی مێژوویی و بوێرانه بوو كه دڵی هه‌ر تاكێكی كوردستانی خۆی كرد".
دەشڵێت: "به‌ڵام به داخه‌وه له دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و دوای ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی گشتپرسی، ده‌نگی سه‌یر و دژ به‌م بابه‌ته له ناوخۆ و ده‌رڤه به‌رگوێ كه‌وت، ئه‌و ده‌نگه دژانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و له وڵاته هه‌رێمییه‌كان و هه‌ندێك وڵاتی دیكه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت، به جۆرێك له جۆڕه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتێكی ئاسایی و چاوه‌ڕێكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌و ده‌نگه زبر و دژانه‌یه كه له ناو هه‌رێمی كوردستان و به بیانووی جیا جیا له كورده هاونه‌ژاده‌كانمان ده‌بیستین".
ئەوەش دەخاتەڕوو: لێره‌وه‌وله‌وێ ئه‌وه‌مان به‌رگوێ ده‌كه‌وێت كه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن كاتی نییه، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن عێراق و ئیران و توركیامان لێ زویر ده‌بن و، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن له برسان ده‌مرین و هێدی هێدی له ناو ده‌چین!. بۆچوونی من وایه ئه‌و ده‌نگه دژانه‌ی له‌و كورد و لایه‌نه كوردیانه‌ی هه‌رێم به‌ر گوێ ده‌كه‌ون، هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی عه‌ره‌بی و تورك و فارسی دژ به سه‌ربه‌خۆیی نییه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌یان و سه‌دان پرسیار هه‌ڵده‌گرێت كه ئایا ئه‌و هاخوێنانه‌مان بۆ وا قسه ده‌كه‌ن؟ ئایا به راستی ئه‌وان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانیان ئه‌و بیانوویه سه‌یر و سه‌مه‌رانه دێننه‌وه؟.
ئەوەش دەخاتەڕوو: به راستی بیانووگرتنی سیاسی بۆ دواخستن یان ئه‌نجامنه‌دانی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه كه بووه‌ته دروشمی ئه‌و جۆره كه‌سانه. گشتپرسی بۆ چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و نیشتمانێكه كه له‌وه‌ته‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه هه‌یه تووشی سته‌م و ئاواره‌یی و كوشتن و ئه‌نفال و كیمیاباران بۆته‌وه. گشتپرسی بۆ ململانێی سیاسیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نییه. ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن گشتپرسی كاتی نییه، ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نایانه‌وێت له‌ژێر ده‌ستی عه‌ره‌ب و تورك و فارس ده‌ربچین و ده‌یانه‌وێت هه‌میشه پاشكۆ بین و بۆ كه‌مترین مافمان ده‌ستیان بۆ درێژ بكه‌ین و، به پاڕانه‌وه پێیان بڵێین توخوا ره‌حممان پێبكه‌ن و مافه‌كانمان پێ بده‌ن.
ئەو پەرلەمانتارە دەشلێت: "هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراقی به زۆر پێكه‌وه‌لكێنراو و تاكو ئێستا، سه‌لماندی كه وڵاتێكه چ له كاتی حوكمی سووننه بوو بێت كه زیاتر له (80) ساڵ خایاندی و چ له حوكمی شیعه بوو بێت كه (14) ساڵه ده‌سه‌ڵاتداره، نه‌یتوانی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه و شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ده‌سته‌به‌ر بكات. نه‌یتوانی سه‌یری كورد و پێكهاته‌كانی تری نێو عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوونی راسته‌قینه بكات و، نه‌یتوانیوه مافیان به دروستی بدات. جگه له‌وه‌ی كه مافه‌كانی نه‌داوه، به‌ڵكو تووشی قڕكردن و كوشتن و جینوساید و كیمیاباران و بودجه بڕین و مووچه بڕینی خه‌ڵكیش بووه‌ته‌وه. كه‌واته چ ئومێدێك ماوه به‌و عێراقه به زۆر پێكه‌وه‌لكێنراوه؟".
باسنيوز
