گومرگی سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە ١٤ تەن دەرماندا گرت

گومرگی سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە ١٤ تەن دەرماندا گرت
بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات کە کۆنتێنەرێک دەرمان لە مەرزی باشماخەوە ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان و لە ناڵپارێز لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی گومرگەوە دەستی بەسەردا گیراوە.



ھاوژین سالار، بەڕێوبەری گومرگی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/7/2017 لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: "کۆنتەرێک دەرمان لە مەرزی باشماخەوە ھاتوە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە ناڵپارێز دەستی بەسەرداگیراوە".



بەڕێوبەری گومرگی سلێمانی، لەو کۆنگرەیە ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمە کارێکی نایاساییە، چونکە دەبێ دەرمان لە ڕێگەی ھۆیەکانی ساردکەرەوە بێتە کوردستان، بەڵام ئەو دەرمانە بە کۆنتێنەر ھاتووە، دوای پەیوەندی کردنمان بەوەزیری تەندروستییەوە ئەوانیش پشتگیرییان کردووین، دواتریش وەزارەت دەتوانێت یەکلای بکەنەوە کە کێشەی دەرمانەکان چی بووە".



لە کە چۆن رێگەی دراوە لە مەرزی باشماخەوە بێتە ژوورەوە، بەڕێوبەری گومرگی سلێمانی، گوتی: "لێکۆڵینەوەی یاسایی لەو کەسە دەکەین کەلە باشماخەوە ڕێگای پێداوە و ئەو دەرمانەی ھێناوەتە ناو ھەرێمی کوردستان".


bas news-
Top