زانكۆی سۆران پرسی ڕیفراندۆم لە‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا تاوتوێ دەکات

 زانكۆی سۆران پرسی ڕیفراندۆم لە‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا تاوتوێ دەکات
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی زانکۆی سۆران، هەفتەی داهاتوو، زانکۆی سۆران بە هاوبەشیی لەگەڵ سەنتەری لەندەن بۆ توێژینەوەی ستراتیژی، لە کۆنگرێسی ئەمریکا وێڕای باسکردنی دۆخی عێراق، پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەخەنە بەرباس.

بەپێی هەمان سەرچاوە زانكۆی سۆارن له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ ئه‌كادیمی و‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری له‌نده‌ن بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی كه‌ سه‌نته‌رێكی تویژینه‌وه‌ی كۆمارییه‌كانه‌ له‌ واشنتۆن، به‌ مه‌به‌ستی تیشك خستنه‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و داهاتووی هه‌ریه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق، رۆژی 2017/7/24 كۆنفرانسێك له‌ژێر ناونیشانی (كوردستان و عێراق, یه‌كێتی یان دابڕان؟) ساز ده‌كات".

له‌م كۆنفرانسه‌دا كه‌ بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمه‌ن و راوێژكار و بڕیاربه‌ده‌ستی ئه‌مریكاش ئاماده‌ی بن، دوایین پێشهاته‌كانی كوردستان و عێراق ده‌خرێنه‌ به‌رچاو و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی رێفراندۆم به‌ چڕی باسی لەبارەوە‌ ده‌كرێت.








باسنيوز
Top