زانكۆی سۆران پرسی ڕیفراندۆم لە كۆنگرێسی ئه‌مریكا تاوتوێ دەکات
بەپێی هەمان سەرچاوە زانكۆی سۆارن له درێژه‌ی چالاكییه ئه‌كادیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری له‌نده‌ن بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی كه سه‌نته‌رێكی تویژینه‌وه‌ی كۆمارییه‌كانه له واشنتۆن، به مه‌به‌ستی تیشك خستنه سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و داهاتووی هه‌ریه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق، رۆژی 2017/7/24 كۆنفرانسێك له‌ژێر ناونیشانی (كوردستان و عێراق, یه‌كێتی یان دابڕان؟) ساز ده‌كات".
له‌م كۆنفرانسه‌دا كه بڕیاره ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمه‌ن و راوێژكار و بڕیاربه‌ده‌ستی ئه‌مریكاش ئاماده‌ی بن، دوایین پێشهاته‌كانی كوردستان و عێراق ده‌خرێنه به‌رچاو و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی رێفراندۆم به چڕی باسی لەبارەوە ده‌كرێت.
باسنيوز
