داقووق.. عەشیرە عەرەبەکان داوا دەكەن ڕیفراندۆم لە ناوچەكانیان ئەنجام بدرێت
شێخ ڕەعد ڕیحانی شەمەری، سەرۆكی یەكێك لە لقەكانی هۆزی جبووری لە ناوچەی داقووق گوتی: "پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان نەك هیچ مەترسییەكی بۆ سەر ئێمە نییە، بەڵكوو ئێمە بە كۆدەنكی لە نێوان زۆرترین هۆزە عەرەبەكانی ناوچەی داقوق و دەشتی كەركووك هەوڵی ئەوەمان داوە كە پرۆسەی ڕیفراندۆم ناوچەكانی ئێمەش بگرێتەوە تاكوو بە ئاسانی بڕیاری خۆمان بدەن بۆ چوونە سەر هەرێمی كوردستان".
هەروەها گوتیشی: "بابەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئەگەر ناوچەكانی ئێمەش نەگرێتەوە، وەك پرۆسەیەكی پیرۆز سەیری دەكەین و ئامادەین وەك پاسەوانی پرۆسەكەش بێت لەو ڕۆژە مێژوییە لە پشت برا كوردەكانمانەوە بوەستین و هاوكارییان بكەین".
ڕوونیشی كردەوە "مانەوەیان لەژێر دەسەڵاتی حكوومەتی عێراقدا كە خۆی بە جێبەجێكاری فەرمانەكانی ئێران دەزانێت، ئێمەی هۆزە سوننە مەزهەبەكان ڕەوشمان بەرەو خراپی دەچێت، بەڵام ئەزموونی كوردستان سەلماندوویەتی هەموو پێكهاتەیەكی كۆمەڵایەتی و ئایینی لەژێر دەسەڵاتی كوردستاندا خاوەن ماف و بڕیاری خۆیەتی".
باسنيوز
