کەلار.. سەنتەری ددان لە ماوەی شەش مانگدا پشکنینی بۆ 5 ھەزار ھاووڵاتی کردووە
بەپێی ئەو ئامارە، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە ھەتا ناوەڕاستی مانگی تەموزی 2017، سەنتەری ددانی کەلار، ئەو رێژە نەخۆشەی بینیوە، خزمەتگوزاریەکانیشیان بریتیی بوون لە
ئەنجامدانی پکشنین بۆ ھەزار 439 نەخۆش، چارەسەرکردن بۆ 1561 نەخۆش، ئەنجامدانی نەشتەرگەریی 156 نەشتەرگەریی، پڕکردنەوەی ددان بۆ 121 نەخۆش، ددانکێشان بۆ ھەزار 650 کراوە.
ھەر لەو ماوەیەشدا، 89 تیشکی ددان و 155 تیشکی شەویلگە، بۆ نەخۆشەکان گیراون.
د. ئەرکان محەمەد ئەمین سەعید، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، رای گەیاند: "سەرباری قەیران و گرفتە مادییەکان، بەڵام سەنتەرەکەیان ئەمساڵ توانیویەتی زۆر کاریگەر نەبێت بەو کێشانەو بەردەوام بێت لەکارەکانی و خزمەتێکی بەرچاو بە ھاوڵاتیان بکات".
bas news-
