بەرپرسێکی پارتی: لە خانەقین بۆشایی ئەمنی هەیە
شێخ جەعفەر، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "داعش لە سنووری دەوروبەری خانەقین بڵاوەیان کردووە و جووڵەیان هەیە و مەزندە دەکرێ 800 کەس بن و لە گوندێکی نێوان مەندەلی و خانەقین بازگەیەکی حەشدی شەعبی هەبوو و هەڵگیراوە خەڵک هاواری لێ هەڵساوە و دەڵێن مەترسی دەکرێت داعش بە ئۆتۆمبێلەوە بێتە پێشەوە، بۆیە بۆشاییەکی ئەمنی لە ناوچەکە هەیە و دەبێت هەرچی زووە لەو بارەوە رێکار بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی نەبێتە مەترسی".
ئەوەشی خستەڕوو "حەشدی شەعبیش لە هەندێک ناوچەی مەندەلی بڵاوەیان کردووە، بەڵام ئەوانیش بێسەروبەرن و ئەمە وای کردووە کە گرفت بۆ ئەمنیەتی ئەو ناوچانە دروست ببێت، چونکە ئەو ناوچانە نە پێشمەرگەی لێیە و نە حەشدیش کارەکانی بە باشی دەکات، چونکە لە زۆر شوێن پێشێلکاریان هەیە".
باسنیوز
