بارزانی دیارییەکی بە نرخ دەداتە بەرپرسانی ئەوروپی

بارزانی دیارییەکی بە نرخ دەداتە بەرپرسانی ئەوروپی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیارییەکی بە نرخی کوردستان دەداتە بەرپرسانی باڵای ئەوروپا.

شێخ شامۆ، پەرلەمانتاری ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، دیارییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڵگە بوو لەسەر بوونی پێکەوەژیان و گیانی لێبووردەیی لەنێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان

شێخ شامۆ هەروەها رایگەیاند، کە مەسعود بارزانی چەند دیارییەکی دایە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا، کە گرنگترینییان ئەو چەپکە گوڵە بوو، کە لە شارەدێی باشیک پێشکەشی خۆی کرا.

رۆژی 16.11.2017، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شارەدێی باشیک لە پارێزگای نەینەوا، بە وتارێکی بۆ خەڵکی ناوچەکە پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لە کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە و گیانی بەیەوەژیان لە کوردستان کردەوە.

وەک هێمایەک و نیشاندانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکان لە کوردستان، نوێنەرانی پێکهاتە نەتەوەییەکانی کورد، تورکمان و عەرەب و پێکهاتە ئاینییەکانی موسڵمان، مەسیحی، ئێزدی و شەبەکی ناوچەکە، بە هاوبەشی چەپکە گوڵێکیان پێشکەشی مەسعود بارزانی کرد.

لە کوردستان، بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیەکان بە ئاشتییانە پێکەوە دەژین و هیچ جیاکارییەک لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە، لەگەڵ کەس ناکرێت.

رۆژی سێشەممە 11.7.2017، مەسعود بارزانی وتارێکی لەسەر داوای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە پەرلەمانی یەکێتییەکە پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 کردەوە و داوای هاوکاریی لە وڵاتانی یەکێتییەکە کرد.

رۆژی دووشەممە 10.7.2017، مەسعود بارزانی بە یاوەریی شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، سەردانی ئەوروپای کرد.











باسنیوز
Top