وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: ھیچ بڕیارێک بۆ گۆڕینی ڕەنگی تەکسی نەدراوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: ھیچ بڕیارێک بۆ گۆڕینی ڕەنگی تەکسی نەدراوە



ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2017 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی نێردراوە، تێیدا ھاتووە: "ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە، کە گوایە بڕیار لەسەر گۆڕینی ڕەنگی تەکسییەکانی شارەکان درابێت، ھیچ جۆرە پرۆژە بڕیارێکی لەو جۆرە نەدراوە و بوونیشی نییە".


لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لەسەر پرۆژەی لۆگۆی تەکسییەکان، ئەوەش خراوەتەڕوو: "ئەم بڕیارە تێچوویەکی زۆری ناوێ و زیاتر لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییان و شۆفێرانی شارەکاندایە، چونکە لە ڕێگای ئەو لەزگەیەوە تەکسی شارەکان لە یەکتری جیا دەکرێتەوە، ھەروەھا بۆ ھەر پارێزگایەکیش ڕەنگیکی دیاریکراو تەرخان کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا شۆفێران ماف و ڕێسای تایبەتی کارکردنیان بۆ دەگەڕێتەوە و ڕێکدەخرێن لە سنووری کارکردنی خۆیان".
BAS NEWS-
Top