گەرمیان .. بەڕووداوی هاتوچۆ ژن و مێردێك گیانیان لەدەست دا
نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان راگەیاند:" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی سەرقەڵا_ زینانە نزیک گوندی بەلەوە، لەسنوری شاری کفری ئۆتۆمبیلیکی جۆری مارسیدس ساڵۆن، وەرگەڕا".
ئەوەشی خستەڕوو، كه بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لهدهست دا كه ژن و مێردن.
هاوكات ڕائید على قهدوورى، گوتهبێژى پۆلیسی گهرمیان ڕای گهیاند :" لەئەنجامى ڕووداوهكه، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (م ئ ت) لەدایکبووی 1957 لەگەڵ هاوسەرهكهی بەناوی (ن س س) لەدایکبووی 1966 گیانیان لەدەست دا، ئەم خێزانە دانیشتووی خانەقینن".
bas news-
