ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر متمانەی لە دوو بەرپرسی دارەشەکران وەرگرتەوە
(یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ماوەیەک پێش ئێستا لێکۆڵینەوەیان لە کەیسێکی گەندەڵی لە ناحیەی دارەشەکران کرد، دەرکەوت کە کاری نایاسایی و زیادەڕۆیی ئەنجام دراوە، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ھەریەکە لە سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوبەری پۆلیسی دارەشەکران بانگھێشت کرابوون، کە ئەوان بەو کارە تۆمەتبار بوون، بە زۆرینەی دەنگ پێشنیاری لادانی ئەو دوو بەرپرسە لە پۆستەکانیان پەسەند کرا.''
(مزووری) ڕوونیشی کردەوە: ''پێشنیارەکە ئاراستەی پارێزگا و وەزارەتی شارەوانی دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرنە بەر و ئەو دوو بەرپرسە لە پۆستەکانیان دوور بخرێنەوە.''
kdp-
