ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر متمانەی لە دوو بەرپرسی دارەشەکران وەرگرتەوە

 	 ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر متمانەی لە دوو بەرپرسی دارەشەکران وەرگرتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لەبەر ئەوەی دوو بەرپرسی ناحیەی دارەشەکران کاری نایاسایی و زیادەڕۆییان ئەنجام داوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر پێشنیاری وەرگرتنەوەی متمانە لەو دوو بەرپرسە پەسەند کرا.

(یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ماوەیەک پێش ئێستا لێکۆڵینەوەیان لە کەیسێکی گەندەڵی لە ناحیەی دارەشەکران کرد، دەرکەوت کە کاری نایاسایی و زیادەڕۆیی ئەنجام دراوە، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ھەریەکە لە سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوبەری پۆلیسی دارەشەکران بانگھێشت کرابوون، کە ئەوان بەو کارە تۆمەتبار بوون، بە زۆرینەی دەنگ پێشنیاری لادانی ئەو دوو بەرپرسە لە پۆستەکانیان پەسەند کرا.''

(مزووری) ڕوونیشی کردەوە: ''پێشنیارەکە ئاراستەی پارێزگا و وەزارەتی شارەوانی دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرنە بەر و ئەو دوو بەرپرسە لە پۆستەکانیان دوور بخرێنەوە.''
kdp-
Top