کاکە ڕەزا: ئێمە ئاگامان لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی نییە، کەچی ئەنجوومەن لامەرکەزیەتی دەوێ
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ بۆ سێ تەوەر دانیشتنی کرد و لامەرکەزییەتی بۆ سلێمانی پەسەند کرد، ئەگەرچی ئەو لامەرکەزییەتە وەک شارەزایان لێی دوواون، هێشتا بۆ پارێزگایەکی وەک سلێمانی زوو بوو، کە سەر بگرێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆکاری گۆڕانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەو پارێزگایەدا، بەڵام پڕۆژەکە دەچێتە ئەنجومەنی وەزیران و لەوێدا بڕیاری کۆتایی لێ دەدرێت.
(زیاد كاكه ڕه‌زا)، سه‌رۆكی فڕاكسسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌تی بۆ سلێمانی په‌سه‌ند كرد، ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی پارتی تێبینیمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه هه‌بوو، كه داوامان كرد زیاتر دیراسه بكرێت.''
پڕۆژەی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی لە پارێزگای سلێمانیدا بە گوێرەی شارەزایان پێویستی بە پەرلەمانی کوردستانیشە بۆ ئەوەی لەوێدا پڕۆژەیاسای بۆ دەربچێت، یان لەوێدا سەرنج و تێبینی لەسەر بدرێت، چونکە ئەمە باسی گۆڕینی سیستەمە، هەروەک (كاكه ڕه‌زا) ڕوونی کردەوە: ''ئێمه ڕامان وایه ئه‌م پڕۆژه‌یە پیویستی به بڕیاری په‌رله‌مانیش هه‌یه، چونكه ئه‌م جۆره بڕیارانه گۆڕینی سیسته‌مه، كه تۆش له وڵات سیسته‌مت گۆڕی، ده‌بێ سه‌رتاسه‌ری وڵات بگرێته‌وه، نه‌ك ته‌نیا یه‌ك پارێزگا، ئێستا ئێمه ئاگامان له داهاتی ناوخۆی سلێمانی نییه، ئه‌ی كاتێك ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌ن ئاگامان له داهاتی ناوخۆ نییه، چۆن داوای لامه‌ركه‌زییه‌ت بكه‌ین.''
سه‌رۆكی فڕاكسیۆتی پارتی ئاماژەی بە ته‌وه‌رێكی دیکەی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌ن کرد، کە ده‌نگدان بوو له سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی تایبەت بە خهرقكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و گوتی: ''كه قایمقام ده‌گۆڕدرێت و بەڕێوەبەری ناحیه ده‌كرێته قایمقام بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاگادار بێت، بۆیه ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یه‌كمان په‌سه‌ند كرد، كه ده‌بێ ئیدی هه‌موو ڕێكاره ئیدارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكرێت.''
لەبارەی هەیکەلییەتی ئیداری پارێزگای سلێمانیشەوە ناوبراو دەڵێ: ''ئێستا سلێمانی پارێزگاری ڕه‌سمیی نییه، دوكتۆر هه‌ڤاڵ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌سه‌ند كراوه، مه‌ڕسومی سه‌رۆكایه‌تیی نییه، دكتۆر ئاسۆ پارێزگاره و مۆڵەتە، پارێزگاری ئیستاش له‌بری پارێزگاره، كه شتی وا له هه‌یكه‌لییه‌تی پارێزگادا نییه، پارێزگار ده‌بێ دوو جێگری هه‌بێت، ئێستا پارێزگار جێگری نییه، بۆیه ده‌بێت ههیكهلییهی حكوومه‌تی خۆجێی سلێمانی ڕێك بخرێته‌وه.''
لە کۆتایی لێدوانەکەیشیدا گوتی: ''ته‌وه‌ری سێیه‌می دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌خشینی دكتۆر (فه‌رهاد تۆفیق)، ئەندامی حزبی سۆسیالیت بوو له ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌نگدان له‌سه‌ر (كاسترۆ) له حزبی شیوعی، وەک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.''
kdp-
