کەلار.. کۆمپانیایەک ئەرکی کردنەوەی ھۆڵی نەشتەرگەری فریاکەوتن لەئەستۆ دەگرێت

 کەلار.. کۆمپانیایەک ئەرکی کردنەوەی ھۆڵی نەشتەرگەری فریاکەوتن لەئەستۆ دەگرێت
بەھۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانرا بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار، لە کەلار بکرێتەوە، کۆمپانیایەک لەسەر ئەرکی خۆی ھەڵدەستێت بەتەواوکردنی کارەکانی ھۆڵەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.

د.سیروان محەمەد جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، رایگەیاند: "کۆمپانیای (گەڵاڵە) بەسوپاسەوە لەسەر ئەرکی خۆی ھەستاوە بەکاری تەواوکردنی پێداویستی و دابینکردنی پێداویستییەکانی دیکەی ھۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار، لەئێستا کار لەو پرۆژەیە دەکرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو: "چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو ھۆڵە بکرێتەوە کە کردنەوەی خزمەتێکی بەرچاو بە ھاووڵاتییانی سنوورەکە دەگەیەنێت، وادەکات لە رووداو و حاڵەتە کتوپڕ و فریاگوزارییەکان، کارەکان باشتر بچنە پێشەوە".

گوتیشی: "سوپاسی کۆمپانیاکەشی کرد بۆ لەئەستۆگرتنی ئەو پڕۆژەیە و ھیوای خواست کۆمپانیا و رێکخراوەکانی دیکەش چاویان لێبکەن، بەئامانجی پەرەدان بە رەوشی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کەخەمێکی گشتییە".









باسنيوز
Top