ھەر کەسێک شوێنی رفێندراوێکی کوردی ئێزدی ئاشکرا بکات پاداشت دەکرێت
سەیدۆ چەتۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، رایگەیاند: "ھەر کەسێک ھاوکاریمان بکات و زانیاریمان لەسەر شوێنی ھەر رفێندراوێکی ئێزدی بداتی، ئێمە بەبڕی ملیۆنێک دینار پاداشتی دەکات، ھاوکات ناو و ناونیشانیشی دەپارێزین، ھەروەھا ئەنحومەنی پارێزگای مووسڵ، بڕیاری داوە کە ھەر خێزانێک کەسێکی کوردی ئێزدی لەماڵەکەی بێت و ماوەی 10 رۆژان ھەواڵ نەدات و رادەستی نەکاتەوە، ئەوا خۆی بەرپرسیار دەبێت و دەدرێتە دادگە".
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، جەختی لەوەش کردەوە: "ئەگەر لە ماوەی 10 رۆژان، ئەو کەسە قسە نەکات، ئەوا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت، ھەر کەسێکیش گۆمانی لێ بکرێت، ئەوا ماڵەکانیان دەپشکنین و پۆلیس دەستگیریان دەکات".
باسنیوز
