خانەقین.. لەمەودوا تاکسی کوردستان بەناوی ھاووڵاتییانەوە دەکرێت
ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2017 لە راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، تێدا ھاتووە: "دوای بڵاو کردنەوەی بڕیاری حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ناوخۆ، لەپەیامێکی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری کرێ تەکسی کوردستان، بەناوی ھاووڵاتییانی دانیشتووی شاری خانەقین، لەئێستا بڕیارەکە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوەو ھاوڵاتیانی ئەو سنوورە دەتوانن بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆ لەپارێزگاکانی ھەرێم بکەن".
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر ئۆتۆمبێلی تاکسی کوردستان، بەناوی ھاووڵاتییانی ئەو سنوورە تۆمار نەدەکرا، ئەم بڕیارە لەدوای کۆبوونەوەی وەزیری ناوخۆ دێت لەگەڵ گشت بەڕێوەبەرەکانی ھاتوچۆ کە بەڕێوەبەری ھاتوچۆی گەرمیان تێدا بەشدار بوو".
باسنیوز
