دوو ساڵ دوای ڕیفراندۆمەکەی هەرێمێکی ئەورووپی بڕیاری لەبارەی سەربەخۆیی دا
ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2017، ئەلێکساندرا زاخارشەینکۆ، سەرۆکی (پارتی کۆماریی گەلی دۆنێسک) کە پارتێکی چەکدارییە و پێشتر لە لایەن ئۆکرانیاوە وەک پارتێکی تیرۆریستی ناسێندراوە، لە کاتی خوێندنەوەی بڕگەیەکی پڕۆژەی دەستووریی پێشنیازکراو بۆ هەرێمەکەی، دامەزراندنی حکوومەتێکی سەربەخۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزەری ڕاگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی 3 ساڵی داهاتوودا دەوڵەتێک بە ناوی (مالۆ ڕووسیا) دادەمەزرێنن کە بە مانای (ڕووسیای بچووک) دێت و پایتەختەکەی شاری (دۆنێسک) دەبێت.
هاوکات داوای لە وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، پشتیوانییان بکەن و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە داهاتووێکی نزیکدا پڕۆژە دەستوورەکەیان لە ڕیفراندۆمێکدا دەخەنە بەردەم خەڵکی تاوەکوو بڕیاری لەبارەوە بدەن.
بە گوتەی سەرۆکی پارتەکە، مالۆ ڕووسیا کە هەرێمێکی هەرێمێکی فرە نەتەوەییە، زمانی مالۆ ڕووسیایی و ڕووسی تێیدا دەبنە زمانی فەرمی و دەشڵێت: ”مافی زمانە ناوچەییەکانی دیکە دەپارێزرێت“.
پێشتر لە 7/4/2014، ئەو هەرێمە ڕیفراندۆمی تایبەت بە سەربەخۆیی تێدا ئەنجام دراوە و 89.7%ی خەڵکی هەرێمەکە دەنگیان بە سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئۆکرانیا داوە.
باسنيوز
