هۆكارى راسته‌قينه‌ى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه ئاشكرا ده‌كرێت
له‌و باره‌يه‌وه سايتى حكومه‌تى هه‌رێم له زارى سه‌فين دزهيى، وته‌بێژی حكوومه‌ت سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ندێك له ده‌زگا نابه‌رپرسه‌كانی راگه‌یاندن هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه به هۆكاری سیاسی له توركیاوه ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گیراوه و رێگری لێكراوه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌فين دزهيى روونيكردووه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دروستكراو و چه‌واشه‌كارییه و له هه‌موو راستییه‌كه‌وه دووره و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند رۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و ئێستا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو بانكه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
k24-
